سەر لە بەیانی ئەمرۆ سێ شەممە، بەرواری (26/11/2019) لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان، كونسولی كەنەدی لە هەولێر بە هەماهەنگی پەیمانگای حكومرانی كەنەدی (IOG) وۆرك شۆپێكی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەنجامدا.
لەسەر بابەتەكانی (باج و گومرگ و ئامادەكردنی بوودجەو بەڕێوەبردنی خەرجییەكان و وردبینی كردنی ژمێریاری حكومەت) بوو.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە سیستەمی سەردەمیانە و بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی تایبەتمەند لەم وۆرك شۆپەدا بەشدار بوون.