پارێزگاری دهۆك سەردانی وەزارەتی دارایی كرد

پارێزگاری دهۆك سەردانی وەزارەتی دارایی كرد

ئەمڕۆ یەك شەممە 28/7/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەرێز (فەرهاد ئەتروشی) پارێزگاری دهۆك و شاندی یاوەری. لە سەردانەكەیاندا وێرای پیرۆزبایی دەست بەكاربوون لە وەزیری دارایی و ئابووری هیوای سەركەوتنیشان بۆ خواست. لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی سەردانی كردنیانی كرد و دەست خۆشی خۆی ئاراستەی پارێزگارو ستافی كارگێری و كارمەندانی دامەزراوەكانی حكومەت لەو پارێزگایە كرد، لە بەرامبەر ڕێكخستن و سەرپەرشتی كردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكان كە لە ماوەی ڕابردوو ڕوویان لەو پارێزگایە كرد.