قونسوڵی گشتی كۆماری توركیا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كرد

قونسوڵی گشتی كۆماری توركیا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كرد

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی (14/6/2020)، بەڕێز "ئاوات شێخ جەناب" وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەڕێز " هاكان كاراچای" قونسولی گشتی كۆماری توركیا لە هەولێر و شاندی یاوەری. لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندی ئابوریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرد. لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بەڕێز " ئاوات جەناب نووری" ڕایگەیاند: ئێمە وەك هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی مێژوویمان هەیە لەگەڵ توركیادا. وتیشی: دەمانەوێ لە ڕووی ئابووریەوە پەرە بە پەیوەندیەكانمان بدەین و پێشوازی دەكەین لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی توركیا، بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا، چونكە لە هەرێمدا ژینگەیەكی باشی وەبەرهێنان ھەیە لەسەرجەم کەرتە ئابوریەکاندا. لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەدا: "قوڵایی ستراتیجی هەرێم لەم كابینەیەدا بەغدا بووە، بۆیە دەمانەوێ گرفتەكان لەگەڵ بەغدا لە ڕیشەوە چارەسەر بكەین، وەهەروەها وتی: گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا لەگەڵ بەغدا بگەین بە ڕێككەوتن. قونسوڵی توركیا ڕایگەیاند: هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان برا و خوشكی ئێمەن، ئێمەش دەمانەوێت پەیوەندیە ئابووریەكانمان لەگەڵ هەرێمدا پەرەپێبدەین.