كونسولی ئەلمانیا بە وەكالەت سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد

كونسولی ئەلمانیا بە وەكالەت سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە، ڕێكەوتی 9/ 1 /2020، بەڕێز (ئاوات جەناب نوری) وەزیری دارایی و ئابووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە (سڤین كراوسپە) كونسولی ئەلمانیا بە وەكالەت لە هەولێر. لەو سەردانەدا، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بە (سڤین كراوسپە)ی ڕاگەیاند: " ئەلمانیا ئەزموونێكی دەوڵەمەندی هەیە لە بواری پرۆسەی پەرەپێداندا، وە پاڵپشتیەكانی ئێوە لەو بوارەدا بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە ". لای خۆشیەوە، (سڤین كراوسپە) ڕایگەیاند: پرۆسەی مۆدیرن كردن و چاكسازی لە وەزارەتی دارایی دا كارێكی مەزن و گرنگە بۆ گەشەی ئابووری لە كوردستاندا". لە كۆتایدا بەڕێز (ئاوات جەناب نوری) ئاماژەی بەوەكرد: "دژایەتی كردنی گەندەڵی و سیاسەتی چاكسازی لە وەزارەتی داراییدا لە كارە هەر لە پێشینەكانی ئێمەیە، هەروەها باسی لە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای كرد لە بواری بوودجە و نەوتدا كە دەروازەیەكی گرنگە بۆ پەرەپێدانی ئابووری و گەشەی وەبەرهێنان لە تەواوی عێراقدا".