پێنجەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرێوەچوو

پێنجەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرێوەچوو

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێكەوتی (8/6/2020)، بەسەرپەرشتی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە میوانداری بەڕێزان وەزیرانی پلان دانان و ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێكردن و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبونەوەی ژمارە (5)ی ئاسایی خۆی لە دیوانی وەزارەت ئەنجامدا. كە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرۆسەی چاكسازی و جێبەجێ كردنی پەیرەوی یاسای چاكسازی. لە كۆبونەوەكەدا، وەزیری دارایی وئابووری، ڕایگەیاند: پرۆسەی چاكسازی لە كارە هەرە لەپێشینەكانی ئەم كابینەیە، كە فاكتەری سەرەكیە لە پرۆسەی بەگژداچوونەوەی ئاڵنگاریە ئابووری و داراییەكان. لە میانی كۆبونەوەكەدا بەشداربووان تیشكیان خستە سەر دۆخی دارایی و ئابووری ئێستای كوردستان و بژاردەكانی بەردەم حكومەت بۆ چارەسەر كردنی قەیرانەكان و سەركەوتن لە بواری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری 8/6/2020