كونسولی گشتی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد

كونسولی گشتی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد

ئەمڕۆ دووشەمە 26/8/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەڕێز "ستیڤن ڤیگن" كونسولی گشتی ئەمریكا لە هەولێر و شاندی یاوەری. لەسەردانەكەدا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دارایی و ئابووری، هاوكات پشتیوانی و هاوكاریی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. لە میانی دیدارەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ كونسولی گشتی ئەمریكا تاوتوێی بودجە و شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی لە بودجەی ساڵی 2020 ی عێراق كرد. هاوكات باسی لە گرنگی ڕۆڵی ئەمریكا كرد لە ڕووی پاڵپشتی كردنی پرۆسەی دانوستانی نێوان هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە پێناو چارەسەركردنی تەواوی گرفتە هەڵپەسێندراوەكان.