وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد

وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە، بەرواری 2020/7/22، بەرێز (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری شاندێکی وەزارەتەکەی سەردانی پاریزگای دهۆکی کرد و لە لایەن بەڕێز (د.علی تەتەر) پێشوازی لێکرا. لە سەردانەکەیدا بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەسەر کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو دۆخی جوڵەی بازرگانی و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان هەردو مەرزی پێشخابور و دەروازەی نێودەوڵەتی ابراهیم خەلیلی بەسەرکردوە، لەسەرەتادا سەردانی مەرزی فیشخابوری کرد لە گرفت وپێداویستیەکانیانی کۆڵیەوە، لەو سەردانەدا وەزیری دارایی وئابوری ڕەزامەندیدا لەسەر دابین کردنی بووجەی پێویست بۆ چاکردنەوەی پردی فیشخابور. ڕایگەیاند: کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ زیادکردنی داهات و نەهێشتنی رۆتین وگرفتە کارگێڕیەکان. پاشان سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی ابراهیم خەلیلی کردو لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی دەروازەکە کۆبۆوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابوری پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی گرفتە کارگێریەکان و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەهەمداری دەروازەکە. ھەرلەسەردانەکەیدا بەشەکانی دەروازەکەو بەتایبەت بەرێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری بەسەرکردەوەو دەستخۆشی و سوپاسی ئاراستەی بەرێوەبەران و کارمەندانی دەروازەکە کرد لەبەرامبەر ماندوبون و ئەو ڕێکارە خۆپارێزیانەی لە دەروازەکەدا گیراونەتەبەر. هاوکات ئەمڕۆ وه‌زیری دارایی و ئابوری سەردانی پارێزگاری نوێی دهۆکی کردو پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە بەرێز د. علی تەتەر وەک پارێزگاری دهۆک کرد و بەڵینی هەموو پاڵپشتیەکی بۆ پارێزگاری دهۆک دەربڕی لە چوارچێوەی توانا داراییەکانی وەزارەتدا.