كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی  دارایی كرد

كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی كرد

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 3/9/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە بەڕێز "ئیفسیمیۆس كۆستۆپولۆس" كونسوڵی گشتی یۆنان و شاندی یاوەری لە هەرێمی كوردستان. لە كۆبوونەوەكەدا كونسوڵی گشتی یۆنان وێڕای پیرۆزبایی دەست بەكاربوون لە وەزیری دارایی و ئابووری، هاوكات باسی لەوەكرد كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی ئارام و لە بارە، لە هەمان كاتیشدا یاسای وەبەرهێنان تێیدا زۆر هاندەر و گونجاوە بۆ وەبەرهێنان، بۆیە وڵاتەكەی بەنیازە پەیوەندییەكانی بەرەو پێش ببات لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا. لەمیانی كۆبوونەوەكدا باسی لەوەشكرد كە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دا شاندێكی حكومەتی یۆنان بەیاوەری ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگان و سەرمایە داران سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ وەبەرهێنان لە كەرتە جیاجیاكان بە تایبەتی كەرتە خزمەتگوزارییەكان. لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی شاندی میوانی كرد و ئومێدی خواست كە ئەمە سەرەتایەكی باش بێت بۆ برەودان بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ووڵاتی یۆنان، ڕِاشی گەیاند: وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەموو شێوەیەك كارئاسانی بۆ كۆمپانیا یۆنانییەكان دەكەین هەروەها کار دەکەین بۆ نەهێشتنی گشت ئاستەنگەكان لەبەرامبەر پرۆژەی سەرمایەدارە یونانیەكان کە لە خزمەت و بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا بێت.