وەزیری دارایی و ئابووری باڵەخانەی نوێی گەنجینەی هەرێمی كردەوە‌

وەزیری دارایی و ئابووری باڵەخانەی نوێی گەنجینەی هەرێمی كردەوە‌

ئەمڕۆ چوار شەممە 7/11/2018، وەزیری دارایی و ئابووری باڵەخانەی نوێی گەنجینەی هەرێمی لە شاری هەولێر كردەوە و سەرجەم بەشەكانی گەنجینەكەشی بەسەر كردەوە.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری رابەر سدیق، بریكاری وەزارەت بە وەكالەت و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەت باڵەخانەی نوێی گەنجینەی هەرێم لە شاری هەولێر كردەوە.

لەسەرەتای كردنەوەی باڵەخانەكە وەزیری دارایی و ئابووری پیرۆزبای كردنەوەی باڵەخانە نوێ یەكەی لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەران كرد و دەستخۆشیشی لێكردن لە راپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان.

پاشان وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەری سەرجەم بەشەكانی گەنجینەی هەرێمی بەسەركردەوە و گوێی لە پێداویستیەكانیان گرت لە پێناو باشتر رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.