دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

دوای هەوڵی زۆری بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی كورد لە بەغداو وەزیری دارایی و ئابووری تواندرا كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغدا چارەسەر بكرێت. مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانە چارەسەر بكەین بۆ مانگەكانی داهاتوو، هەروەها سەرەڕای ئەوەی كە ڕۆژی پێنج شەممە 5/3/2020، لەگەڵ ڕۆژی شەممە 7/3/2020، پشووی فەرمین، بەڵام بانكە پەیوەندیدارەكان بە دابەشكردنی مووچە دەوام دەكەن بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەخێرایی ئەنجام بدرێت. احمد عبدالرحمن وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری