فەڕەنسا ئۆفیسێكی هەماهەنگی لە هەولێر دەكاتەوە

فەڕەنسا ئۆفیسێكی هەماهەنگی لە هەولێر دەكاتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە 8/5/2019، شاندێكی باڵای بەشی هاوكاریی نێودەوڵەتیی وەزارەتی دارایی فەڕەنسا سەردانی وەزارەتی دارایی ئابووریكرد، لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كۆبوونەوە. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سیلڤی ستوغیل، بەرپرسی بەشی هەماهەنگی نێودەوڵەتی دارایی گشتی لە وەزارەتی دارایی فەڕەنسا باسی لە ئامانجی سەردانەكەی كرد، كە مەبەستیانە لە ئامادەكردنی بودجە، وردبینی و چاودێریكردنی خەرجییەكان و رێكخستنەوەی باج هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات. پاشان رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم باسی لە گرنگی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان كرد، كە پێشتر لە قۆناغە جیاوازەكان هاوكاری كوردستانی كردووە و بەگرنگی زانی كە ئەو هەماهەنگیە بەردەوامی هەبێت. وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هاوكاری پسپۆڕانی ناوخۆیی و دەرەوە كار كراوە لەسەر دەروازەكان، گومرگ و باج و بە سیستەمكردنیان و بە ئەلكترۆنی كردنیان و كارئاسانی تەوامانكردوە بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كەرتی وەبەرهێنان و گەشتیاری، بۆ ئەوەی تەنها پشت بە نەوت نەبەسترێت وەك سەرچاوەی داهات، هەروەها 15 بانكیش بە ئەلیكترۆنی كراون و كاركردن تیایاندا بەردەوامە، هەوڵی جدیش دراوە بۆ ئەوەی مامەڵەكردن بە كاش بگۆڕدرێت، چونكە مامەڵەكردن بە كاش پرۆسەی ئاڵوگۆڕ و كاری رۆژانەی حكومەت و هاوڵاتیان دوادەخات.