وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

ئەمڕۆ دووشەمە 26/8/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەڕێز "د.بەشیر خلیل حداد" جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق. لەسەردانەكەدا "د. بەشیر خلیل حداد" پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە وەزیری دارایی و ئابووری كرد، هیوای سەركەوتنی بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان خواست. لە میانی سەردانەكەدا، وەزیری دارایی و ئابووری وێڕای بە خێرهاتن سوپاسی شاندی میوانی كرد. ڕاشیگەیاند: كە نوێنەرانی كورد لە بەغداد ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ.