ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارى بەرێزەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز. ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەێنین. یەكەم: هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە. دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.