وەزارەتی دارایی و ئابوری زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا

وەزارەتی دارایی و ئابوری زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا

لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا. ئەمڕۆ بەرێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری زیاد لە ٢٠ کۆمپانیای هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، دەداتە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر، بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.