ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

بەرێز کاوە علی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لێدوانی داوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابوری بودجەی ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات، بە پێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی ئازیزمان لە پارێزگای ھەڵەبجە لێی ئاگاداربن: ١- لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە. ٢- سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٣- لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری 2020/5/25