كونسولی گشتی ئیتالیا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد

كونسولی گشتی ئیتالیا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە 8/8/2019، بەڕێز (ئاوات جەناب نوری)، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو (سێرینا مۆرۆنی) كونسولی گشتی ئیتالیا لە هەولێر كرد. لە سەردانەكەیدا وێرای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دارایی و ئابووری، هاوكات پشتیوانی و هاوكاری وڵاتەكەی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دوپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان خواست. لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری خۆشحاڵی خۆی دەربری بەرامبەر بەو هەڵوێستەیان، ڕاشیگەیاند: وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری هانی كۆمپانیا ئیتالیەكان دەدەین بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدان لە گشت بوارە جیاجیاكان لە هەرێمی كوردستان.