وەزیری دارایی" زیادڕەوی سنوورەكان ڕێكبخەنەوە"

وەزیری دارایی" زیادڕەوی سنوورەكان ڕێكبخەنەوە"

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020 كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لەگەڵ بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری و بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و شاندی میوان دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و ئەنجامی ڕێكەوتنی نێوان (هەرێم-بەغدا) یان تاوتوێ كرد و پاشان تیشك خرایە سەر هەماهەنگی نێوان هەردوولا. ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ئابوری داوای لە كونسوڵی ئێران بەڕێز(نەسڕوڵا ڕەشنودی) كرد كە" كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگه‌ لایەنێكی سەرەكی بێت بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆیی كاری نایاسایی لە سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران." لای خۆشییەوە، بەڕێز نەسڕوڵا ڕەشنودی وێرای پشتگیریكردن لە قسەكانی وەزیری دارایی و ئابوری بەهەمان شێوە بەڵێنی دا كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاری تەواوی هەرێمی كوردستان بكات بۆ ئەوەی سنوورەكان بە شەفافی كاری خۆیان ڕایی بكەن. ئاماژەشی بەوە كرد" خۆشبەختانە لە ئێستادا لە سنورەكانی نێوان هەرێم و ئێران جمو جۆڵی بازرگانی گۆڕانكاری دڵخۆشكەری بەخۆیەوە بینووە. ئەوەش كاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا ده‌بێت." لە كۆتایدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری ڕایگەیاند" ئێمە دەزانین ئێران كاریگەری لەسەر ناوچەكە هەیە و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا سنوورەكانی ڕانەگرت بەو كارەش توانرا جموجۆڵی بازرگانی نەوەستێت."