شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدرالی كرد

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدرالی كرد

ئەمرۆ دووشەممە بەرواری 20/4/2020، لە شاری بەغداد، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز 'ئاوات شێخ جەناب' وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێز د. بەرهەم صالح سەرۆك كۆماری عێراقی فیدرالیان كرد. لەكۆبوونەوەكەدا باسیان لە دواین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرد و هاوكات تیشك خرایە دۆخی ئابووری عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی.