وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە سەرۆكی پەیمانگای حكومڕانی كەنەدی كرد

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە سەرۆكی پەیمانگای حكومڕانی كەنەدی كرد

سەر لە بەیانی ئەمرۆ یەكی تشرینی یەكەمی 2019 بەڕێز (ئاوات جەناب نوری) وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە (تۆبی فای) سەرۆكی پەیمانگای حكومڕانی كەنەدی بۆ ناوەندی لێكۆلینەوە (ئای ئۆ جی)، و شاندی یاوەری. لەو سەردانەدا، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بە (تۆبی فای ) سەرۆكی پەیمانگای حكومڕانی كەنەدی ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەرنامەی كاریدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە بەرز كردنەوەی توانا مرۆییەكانی وەزارەت لە پێشینیەی كارەكانمان دەبێت". لای خۆشیەوە، (تۆبی فای) ڕایگەیاند: "ئەوان پەرە بەتوانای نوخبەی كارمەندان دەدەن ئەوەش بە كردنەوەی خول لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات، لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەشی بەوە كرد، چوار چێوەی كارەكانی ئەوان لە عێراق و كوردستان دەبێت، دەمانەوێت لە ڕێگەی پرۆگرامەكانمانەوە پەرە بە سەرجەم سێكتەرەكان بدەین بە تایبەتی باج و بودجە". لە كۆتایدا بەڕێز (ئاوات جەناب نوری) گوتی: "ئێمە وەكو وەزارەتی دار ایی و ئابووری هەموو كار ئاسانیەك بۆ پەیمانگەی (ئای ئۆ جی) دەكەین تاوەكو خزمەت بە سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن ".