وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری لێخۆشبوونی سزا و سودەكانی دەركرد‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری لێخۆشبوونی سزا و سودەكانی دەركرد‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری لێخۆشبوونی سزا و سودەكانی دەركرد

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری لێخۆشبوونیدا لەو سزا و سودانەی كەوتۆتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و موڵك و ماڵی دەوڵەت‌  كە سەرجەم هاوڵاتیان و  كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە26/9/2018،  رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووی حكومەتی هەرێم  بڕیاریدا تایبەت بە لێخۆشبوون لەو سزا و سوودانەی كەوتووتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و موڵ و ماڵی دەوڵەت كە خاوەنداریەتیەكەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەگەڕێتەوە، بۆ ساڵانی  پێشوو بە مەرجێك لەماوەی 90 رۆژ تەواوی كرێ و موڵك و ماڵی دەوڵەت كە كەڵەكەبووە لەسەریان بدەن.

لە بڕیارەكە باس لەوەشكراوە كە سەرجەم هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە كە ئەو سزا و سودانەی كە لە ساڵانی  پێشوو لەسەریان كەڵەكەبووە.

هەروەها دوای كۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە(90 رۆژ) لە رۆژی بەركاربوونی بڕیارەكە بەڕێوەبەرایەتی  خانووبەرەی میری  ناچاردەبن بە گرتنەبەری سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ هەموو قەرزارانی موڵك و ماڵی دەوڵەت كە پابەندنەبوون.