وەزارەتی دارایی و ئابوری سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابوری سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری رۆژی چوارشه‌ممه 29 ته‌موزی 2020 ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لەماوەی رابردودا بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی (IIS) بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی به‌ركاربردنیان كرده‌وه‌. سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاری خه‌رجی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەکییەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌. به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.