ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/8/2019، بەڕێز (ئاوات جەناب نوری)، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، پێشوازی كرد لە بەڕێز (شێخ مستەفا شێخ عبدالرحمن ) سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، كە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزارەتیان كرد.
لەسەرەتادا شاندی میوان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونیان لە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری كرد و هەروەها داوای هەماهەنگی زیاتریان لە وەزارەت كرد.
لە میانی سەردانەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری وێرای بەخێرهاتن، سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ سەردانەكەیان، ڕاشیگەیاند: كە هەموو كار ئاسانییەك بۆ دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت دەكەین لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەكاندا، لە پێناو پێشخستی كەرتی بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا.