محمەدی حاجی محمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی كرد

محمەدی حاجی محمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی كرد

ئەمڕۆ چوار شەممە 4/9/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەرێز (محمەدی حاجی محمود) سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوەری. لە سەردانەكەیاندا وێرای پیرۆزبایی دەست بەكاربوون لە وەزیری دارایی و ئابووری هیوای سەركەوتنیشان بۆ خواست و پاڵپشتی خۆی و حزبەكەی بۆ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبڕی. دواتر گفتوگۆ كرا لەسەر بەرنامەی كاری حكومەت و ڕۆڵی وەزارەتی دارایی و ئابووری و هەروەها تەحەددیاتەكانی بەردەم پرۆسەی پەرەپێدانی ئابووری لە كوردستاندا. لە كۆتایشدا وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد.