شاندێكی بازرگانی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان كرد

شاندێكی بازرگانی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان كرد

سەرلەبەیانی ئەمرۆ 15ی تشرینی یەكەمی 2019 دەیڤید تافور سەرۆكی شاندی بازرگانی ئەمریكا - بە یاوەری بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا لەگەڵ نوێنەرانی چەندین كۆمپانیای بازرگانی سەردانی وەزارەتیان كرد. لە لایەن (ئاوات جەناب نووری) وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیان لێكرا. لەو دیدارەدا هەردوو لا جەختیان لە هەماهەنگی كردەوە و بەجۆرێك وەزارەتی دارایی و ئابووری پێشوازی زیادكردنی وەبەرهێنانی بیانی دەكات. وەزیری دارایی و ئابوری بە شاندەكەی ڕاگەیاند:" سیاسەتی ئێمە ئەوەیە، هانی كۆمپانیا بیانییەكان بدەین و سەرمایەكانیان لێرە بخەنە گڕ، چونكە كوردستان باشترین ژینگەی سروشتی هەیە بۆ بەرهەمی هەمەجۆری كشتوكاڵی و گەشتوگوزار و پیشەسازی." پاشان وەزیری دارایی باسی لەوە كرد كە راستە لە ئێستادا كێشەی نێوان هەرێمی بەغدا هەیە بەڵام ئێمە گەشبینین بەوەی بگەینە دەرئەنجامێك لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بێت. جەختی لەوەش كردەوە" ستراتیژی كاركردنی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ بەغدا لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2020 بگەینە ڕێكەوتن. لە كۆتایی دانیشتنەكە دوای وەڵامدانەوەی پرسیاری شاندەكە ئاوات جەناب نوری گوتی:" ئێمە وەكو وەزارەتی دارایی كار لەسەر چاكسازی بنەڕەتی دەكەین لە هەردوو سێكتەری داهات و خەرجییەكان".