شاندێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سەردانی وەزارەتی داراییان كرد

شاندێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سەردانی وەزارەتی داراییان كرد

ئەمڕۆ یەك شەممە 8/9/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەرێز (جیس لوبووك) پاشكۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندی یاوەری كرد. لە سەردانەكەیاندا وێرای پیرۆزبایی دەست بەكاربوون لە وەزیری دارایی و ئابووری هیوای سەركەوتنیشان بۆ خواست و پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دوپات كردەوە، هەروەها لەسەر داوای وەزیری دارایی و ئابووری ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ڕاهێنانی كارمەندان و فەرمانبەران لە بوارە جیاجیاكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی دارایی لە هەرێمی كوردستان. دواتر باسیان لە دۆخی دارایی ئێستای كوردستان و عێراق كرد و تاوتوێی بودجەی عێراقی ساڵی 2020 كرا. لە كۆتایشدا وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و ڕایگەیاند: ڕۆڵی ئەمەریكا لە عێراق گرنگە بۆ هەماهەنگی و سەرخستنی دانیشتنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ چارەسەر كردنی كێشە هەلپەسێردراوەكان.