وەزیری دارایی و ئابووری لە بەسەركردنەوەیكدا

وەزیری دارایی و ئابووری لە بەسەركردنەوەیكدا

ئەمڕۆ چوار شەممە 24/7/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانی ڕۆژانەی وەزارەت و بەرنامەو پلانی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتی و هۆبەكان و بەشە جیاوازەكانی دیوانی وەزارەتی بەسەركردەوە، هەروەها سەردانی هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری یاسایی كرد. لە سەردانەكەیدا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: پێویستە تەواوی تواناكان بەگەربخەین بۆ جێبەجێ كردنی بەرنامەی كاری حكومەت و پێشخستنی لە هەموو بوارێكەوە. هاوكات گوێیگرت لە لە داواكاری و پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان، بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەمەبەستی ڕایكردنی مامەلەی هاوڵاتیان بە باشترین و خێراترین شێوە.