وەزیری دارایی دوو بەرێوبەرایەتی هەرێم بەسەر دەكاتەوە

وەزیری دارایی دوو بەرێوبەرایەتی هەرێم بەسەر دەكاتەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ 23ی ئەیلولی 2019 (ئاوات جەناب نوری) وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی دارایی سەردانی هەردوو بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشیان و باج و دەرامەتی هەرێمی كوردستانی كرد. لەو سەردانەدا، (حازم ئیسماعیل ڕەمەزان) بەرێوبەری گشتی خانەنشیان و فەرمانبەرانی دەزگاكە، پێشوازی لە (ئاوات جەناب نوری) وەزیری دارایی كرد سەرجەم بەشەكانی بەسەركردەوە، بەڕێوبەری گشتی گیروگرفتەكانی بەڕێوبەراتیەكەی خستە بەردەم وەزیر و لای خۆشیەوە وەزیری دارایی بەڵێنیدا كە كێشە و گرفتەكانیان چارەسەر بكرێن. دواتر (ئاوات جەناب نوری) وەزیری دارایی و ئابوری و شاندێكی یاوەری سەردانی بەڕێوبەرایەتی باج و دەرامەتی هەرێمی كوردستانی كرد و لە لایەن(دكتۆر كەمال تەیب وەرتێ) بەڕێوبەری گشتی باج و دەرامەتی هەرێمی پێشوازی لێكرا و سەرجەم بەشەكانیان بەسەركردەوە و لە كەموكورتی بەڕێوبەراتیەكان كۆڵێیەوە. لە كۆبوونەوەیەكدا (ئاوات جەناب نوری) وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە گرنگی بەڕێوبەرایەتی باج و دەرامەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە تاوەكو چەند بۆ دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان كاریگەرن و دەبێت كار لەسەر ئەوە بكرێت بۆ ئەوەی بەڕێوبەرایتیەكە زیاتر بەرەو پێش بچێت.