پارێزگاری نوێی هەڵەبجە سەردانی وەزیری دارایی و ئابووری كرد‌

پارێزگاری نوێی هەڵەبجە سەردانی وەزیری دارایی و ئابووری كرد‌

ئەمڕۆ یەك شەممە 7/10/2018، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری نوێی هەڵەبجە سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد و لەلایەن رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لێكرا.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگاری نوێی هەڵەبجە كرد.


وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەكرد، هەر لە سەرەتاوە  پشتیوان بووم بۆ كار و خزمەتگوزاری پێویست بۆ هەڵەبجە و ئێستاش  بۆ پارێزگاری نوێ  تەواوی هاوكاری و پشتیوانی دەكەم بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ماند و نەناس و بەشەرەفی هەڵەبجە كە قوربانی زۆریان داوە، وە شانازیش دەكەم كە ئەندامی ئەنجوومەنی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بووم".


لایخۆشیەوە پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی پێشوازی و بەهاناوەچوونی وەزیری دارایی و ئابووری كرد  داواشی كرد كە پشتیوانی زیاتری بكرێت لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی هەڵەبجە.