روونکردنەوەیەک له راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری‌

روونکردنەوەیەک له راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری‌

 روونکردنەوەیەک له راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری

 دەربارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمار (6800)                   لە 19/12/2018، تایبەتە بەلادان ودانانی (100) فەرمانبەری گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتی  شارەوانیەکانی راپەرین بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە رابگەیەنین:-
1-  دامەزراندن ودانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە واز دێنێت بەمەبەستی پرکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆدەکرێت بەپێ ی رێنماییەکان لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست وداواکاری فەرمانگەکان.
2- رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆسەرجەم وەزارەتەکان وفەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جێ بەجێ دەکرێت لەلایان وەزارەتمان.
3- هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەین.
4- لەبەر ئەوەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی راپەرین تازە کراوەتەوە (استحداث ) کراوەوجیا کراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆئەنجام دراوە.


                                                        راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری
                                10/2/2019