وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد

وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد

ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی 13/2/2020، بەڕێز "ئاواتی شێخ جەناب" وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەڕێز "نەسروڵلا ڕەشنوودی" سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری. لەسەرەتادا وەزیری دارایی و ئابووری بەخێرهاتنێكی گەرمی شاندی میوانی كرد و ڕایگەیاند كە وەك مەرزی فەرمی مامەلە لەگەڵ مەرزی سەیران بەند دەكەین دوای تەواو بوونی ڕێككارە یاسایی و كارگێریەكانی لە بەغدا. لە دیدارەكەدا سەركونسوڵی ئێران باسی لە گرفتی كۆمپانیا ئێرانییەكان كرد لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی بەرەو پێش بردنی هەماهەنگیەكان كرا. لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری ئامادەیی دەربڕی بۆ هەماهەنگی تەواو لە بواری بەرەوپێشچوونی جوڵەی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا.