سیستەمێكی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان درووست كرا

سیستەمێكی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان درووست كرا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 9ی ئەیلولی 2020 بە ئاراستەی ئەنجامدانی چاكسازی لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی پلاندانان و هەردوو ڕێكخراوی (UNDP) و (USAID) لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی بە مەبەستی دروستكردنی سیستەمێكی تۆماركردنی سەرجەم زانیارییەكان بۆ خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا لە لایەن بەڕێز زاگرۆس فەتاح پوختەی سیستمەكە بۆ وەزیری دارایی و ئابوری خرایە ڕوو كە چۆن دەستكراوە بە ئامادەكاری بە مەبەستی درووستكردنی سیستمێكی زانیاری پێشكەوتوو بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان. پاشان نوێنەرانی هەردوو ڕێكخراوەكە ناوەڕۆكی سیستمەكەیان بۆ وەزیری دارایی و ئابوری شیكردەوە و تیشك خرایە سەر گرنگی ئەم سیستمە كە هەنگاوێكی گونجاوە بۆ ئاراستەكانی حكومەتی هەرێم بە ڕووی چاكسازیدا. لە كۆتایدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری ئامادەیی وەزارەتی پیشاندا كە بە پێی توانا هاوكاری تەواو بۆ پێشخستن و بەردەوامی ئەو سیستمە بدات. جێگای باسكردنە ئەم سیستمە چەند گرنگییەكی بەرچاوی هەیە لەوانەش(نەهێشتنی خانەنشینی دووبارە، دیاریكردنی بڕی شایستەی خانەنشینی و پاراستنی دۆسییەكان) لە هەمان كاتدا ڕۆتین كەمدەبێتەوە و مامەڵەكانی خانەنشینی خێراتر دەبێت.