یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو

یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە 18/7/2019، بەسەرپەرشتی بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری نوێی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، لە دیوانی وەزارەت یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، سەبارەت بە "هێلە گشتییەكانی بەرنامەی كاری كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان" ڕوونكردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبووان دا و ڕایگەیاند: " پێویستە وەزارەتمان خالە پەیوەندیدارەكانی ئەو بەرنامەیە بكاتە چوارچێوەی گشتی كاری داهاتووی خۆی، وە ئامادەكردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەند كردن". لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت ڕاو سەرەنجی خۆیان لەسەر تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و كارنامەكە خستەڕوو: بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتوو كارنامەی وەزارەت گەلالە بكرێ و بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران. لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەی وەزیری نوێی دارایی و ئابووری كرد بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی ئەو كارنامەیە بكەن.