كونسولی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی‌و ئابووریان كرد

كونسولی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی دارایی‌و ئابووریان كرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25/7/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە شاندێكی كونسولی ئەمەریكا كە پێكهاتبوون لە (ئیلیزا بێس رۆز نستۆك) كونسولی ئەمەریكا بە وەكالەت لە هەولێر و شاندی یاوەری. لە سەردانەكەیەیاندا پیرۆزبایی دەست بەكاربوونیان لە وەزیری دارایی و ئابووری كرد، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست و پشتگیری ئەمەریكایان دووپات كردەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گشتی و وەزارەتی دارایی و ئابووری بە تایبەتی. هەروەها دڵخۆشی خۆیان دەربری بەو بەرەو پێشچوونەی پەیوەندیيەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوكات پشتیوانی خۆیان دووپات كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستووری عێراقی. لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی حكومەتی ئەمەریكای كرد لە بەرامبەر ئەو پشتگیریانەی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیان بووە و هەروەها پشتیوانی وەزارەتی دووپات كردەوە بۆ هاندانی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بۆ وەبەرهێنان لە كەرتە جیاوازەكانی ئابووری لە هەرێمی كوردستاندا و لەكۆتایدا باس لە بەرنامەی كاری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی چاكسازی كرا.