بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست

بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست

دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 6/11/ 2019، وە نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (9700) لە بەرواری 13/11/2019، تایبەت بەهەمیشەییكردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گڕێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە. ڕۆژی چوارشەممە 26/2/2020، لیستی مامۆستایانی گڕێبەست لەگەڵ بەڵگەنامەو زانیاریەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری. دوای دوو ڕۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە، ئەمرۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات. بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی تریش پرۆسەی وردبینی كردن بەردەوامە تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گڕێبەستی سەرجەم پەروەردەكانی تریش تەواو بێت. احمد عبدالرحمن وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری