وەزیری دارایی هەرێم سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پاسەوانی سنورو دەروازە و گومرگی كرد‌

وەزیری دارایی هەرێم سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پاسەوانی سنورو دەروازە و گومرگی كرد‌

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/ 1/2019، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پاسەوانی سنور( ناوچەی یەك) و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم و بەڕێوبەرایەتی گومرگی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەگەڵ دادوەرانی دادگای گومرگی هەرێمی كرد.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەگرنگی پاراستنی سنوركرد لەهەموو جۆرە بازرگانیەكی نایاسایی و ماددەی هۆشبەر و چەكو بەرەنگاربوونەوەیان بەمەبەستی پاراستنی بازاڕو هاوڵاتیان.

هەروەها باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری گومرگی و سنوور و كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان لە پێناو زیادكردنی داهات.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە هەنگاوەكانی رێكخستن و یەكخستنی رێنمایی گومرگی لە نێوان هەولێر و بەغدا و كاری لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر كرا.

وەزیری دارایی و ئابووری گوێی لە سەرنج و داواكاریەكانیان گرت بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان، ئامادەیشی دەربڕی بە هاوكاریكردنیان لە پێناو باشتربەڕێوەچوونی كاروباری هاوڵاتیان و بازرگانان.