شاندێكی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد‌

شاندێكی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد‌

ئەمڕۆ یەك شەممە ١٨/١١/٢٠١٨ تۆم گارێت، كۆنگرێسمانی سەر بە پارتی كۆماریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كۆبووە، كە هەریەك لە مەنسوڕ سامی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ ئامادە بوون.

تۆم گارێت، كۆنگرێسمانی سەر بە پارتی كۆماریەكانی  ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و شاندی یاوەری باسیان لە بەرەو پێشچوونەكانی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كرد.

تۆم گارێت ئاماژەی بە دامەزراندنی سیستەمی بانكی كرد لە هەرێمی كوردستان ئەمەش لە پێناو بەرەپێشبردنی سیستەمی بانكی.

لە كۆبوونەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەیدا كە دامەزرانی سیستەمی بانكی گرنگی تایبەتی خۆیی هەیە، بەڵام پێویستە هەماهەنگی بكرێت لەگەل حكومەتی ناوەندی عێراق و بانكی ناوەندی.

وەزیری دارایی داواشی كرد كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هاوكاربن بۆ ئەوەی مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان پارێزراوبن و حكومەتی عێراق شایستە دارایەكانی خەڵكی كوردستان بنێرێت.