سێهەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو

سێهەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەك شەممە 2/2/2020، بەسەرپەرشتی بەڕێز "ئاوات شێخ جەناب"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەت سێهەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، پیرۆزبایی كاری نوێی لە بەڕێز "ڕابەر سدیق" وەك بریكاری وەزارەت و بەڕێز"مریەم عوسمان" وەك بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری بە (وەكالەت) كرد و باس لە دۆخی دارایی و یاسای چاكسازی و پلانی ئایندە كرا. لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت هەڵسەنگاندنیان بۆ كاری شەش مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان كرد و هەروەها پێشنیارو بڕیاری گونجاو درا بۆ ئایندەی كاری وەزارەت. لە كۆتاییدا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە كرد" كە ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵییە". دوپاتیشی كردەوە "كە سەركەوتنەكان و گەیشتن بە ئامانجەكان تەنها بە كاری پێكەوەیی بەدەست دێن".