باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی  دارایی دەكەن

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی دەكەن

ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری 1/9/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە بەڕێز "جۆن ویلكس" باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق و بەڕێز "جەیمس سورتۆن" كونسوڵی گشتی نوێی بەڕیتانیا لە هەرێم. لە كۆبوونەوەكە دا باڵیۆزی بەریتانیا وێڕای پیرۆزبایی دەست بەكاربوون لە وەزیری دارایی و ئابووری، هاوكات پاڵپشتی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گشتی و وەزارەتی دارایی و ئابووری بە تایبەتی لە بواری چاكسازی و ڕیفۆرم و دانانی میكانیزم بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و كەم كردنەوەی ڕۆتین و بە سیستەم كردنی بانكەكان كە ئامانجی سەرەكین لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە ڕاوێژكردن لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی قەرزی درێژخایەن و هاوكاری كردنی حكومەت لە ڕووی داڕشتنەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠. لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری باسی گرنگی بوونی شانشینی بەڕیتانیای كرد لە عێراق و هەرێمی كوردستان، و داوای پاڵپشتی زیاتری كرد لەو ووڵاتە بۆ سەرخستنی دانیشتنەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە هەمان كاتدا هاوكار بن لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكاندا بەپێ¬ی دەستوور بۆ زامن كردنی ماف و شایستە داراییەكان لەو كاتەی نزیكبوونەوە و لێك تێگەیشتنێكی باش هەیە لە نێوان هەردوو حكومەت دا.