وەزیری دارایی پێشوازی كرد لە شاندی وەزارەتی ئابووری فەرەنسا

وەزیری دارایی پێشوازی كرد لە شاندی وەزارەتی ئابووری فەرەنسا

سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە بەرواری 16/1/2020، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە (فرانسوا دیغیكولفی) بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی ئابووری فەرەنساو شاندی یاوەری. لەو دیدارەدا، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری وێرای بەخێرهاتنی شاندی میوان، باسی لە دۆخی ئابووری ئێستای كوردستان كرد و هەروەها باسی لەوەكرد كە ئێمە كار لەسەر چاكسازی دارایی دەكەین و پەیرەوی سیاسەتی كرانەوەی ئابووری دەكەین لە كوردستاندا. لای خۆشیەوە، (فرانسوا دیغیكولفی) "پاڵپشتی وڵاتی فەرەنسای بۆ چاكسازی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا كۆمپانیا فەرەنسیەكان خوازیارن وەبەرهێنان لە كوردستان ئەنجامبدەن ". لە كۆتایدا بەڕێز (ئاوات جەناب نوری): "هەموو پاڵپشتیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەبەرهێنانی بیانی دەربڕی و ئەوەی ڕاگەیاند كە كوردستان باشترین ژینگەی وەبەرهێنانی تێدا دەستەبەرە بۆ سەرجەم كەرتە ئابووریەكان".