وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی  گشتی ژمێركاری كرد

وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری كرد

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 15/9/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانی ڕۆژانە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری بەسەركردەوە. لە سەردانەكەیدا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: دەبێ باشترین میكانیزم بەكاربێت بۆ ڕاییكردنی كارەكان دوور لە هەر رۆتینێك و دواخستنێك. هاوكات ووتی: دەبێ ئەدای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەرزبێتەوە، چونكە لەم كابینەیەدا بابەتی نەهێشتنی ڕۆتین و چاكسازی كارگێری و دارایی لە ئەولەویەتی كارەكانمانە.