لێرە دەتوانین لە داهاتوو زانیاری و مێژووی وەزارەت پیشان بدەین

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تەنها ئەو فەمانبەرە گرێبەستانە دەكرێنە هەمیشەیی، كە ماوەی یاسایی خۆیان تەواو كردووە و بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆ دامەزارندن نەتوانراوە بكرێنە هەمیشەیی، دەشڵێت: "هەركاتێك بودجە لە بەغداوە هات پشكی دامەزراندنی تێدابوو ئەوكات فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی".

بەیان حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست لە فەرمانگەكانی هەرێمدا كاردەكەن مافی خۆیانە گرێبەستەكانیان بۆ نوێ بكرێتەوە.

لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەران بە هەمیشەیی وتی، "ئەو فەمانبەرانەی، كە ماوەی یاسایی خۆیان تەواو كردووە و بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندن نەتوانراوە بكرێنە هەمیشەیی، چونكە ساڵانە لە بودجەدا بڕگەیەك تەرخان دەكرێت بۆ دامەزاراندنی فەرمانبەران، بەڵام چونكە هەرێم بودجەی نییە و نایەتە پەرلەمان، بۆیە ناتوانرێت بكرێنە هەمیشەیی".

ئاشكراشی كرد، هەركاتێك بودجە لە بەغداوە هات و پشكی دامەزراندنی تێدابوو ئەوكات فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی.

بەشێكی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی هەرێم بە گرێبەست كاردەكەن و بەپێی ڕێنمایی دارایی مووچەیەكی دیاریكراویان بەبێ‌ دەرماڵە پێ‌ دەدرێت، كە لە سیستمی پاشەكەوتدا ئەو مووچەیەیان بۆ كراوە بە نیوە و ساڵانەش بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی گرێبەستەكانیان بۆ نوێ‌ دەكرێتەوە.