وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی كرد

وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی كرد

‎سەرلە بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە ١٩/٣/٢٠٢٠، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە خۆپارێزیەكان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێز "ئاوات شێخ جەناب" وەزیری دارایی و ئابووری، سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی كرد. ‎لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی مەرزەكە، بە وردی باسی جوڵەی بازرگانی و پابەندبوونی تەواو بە ڕێنماییەکان و ڕێككارەكانی ڕێگری كردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا. وەزیری دارایی و ئابووری لە نزیکەوە بە دواداچوونی کرد بۆ کەم و کوری و پێداویستیەکانی مەرزەکە، بەڵینی هەموو پشتیوانیەکی پێدان بۆ ئەوەی بتوانن تاكو بەرزترین ئاست خۆپارێزیەكان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیرەو بكەن. هاوكات وەزیری دارایی و ئابووری گوتی: ئامانج لە سەردانەكەی بۆ مەرزی حاجی ئۆمەران لە نزیكەوە بینینی جێبەجێكردنی ڕێوشوێنانەكانی خۆپارێزییە كە لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ‎ گیراونەتەبەر، ڕاشیگەیاند ئەولەویەتی ئێمە لە ئێستادا تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانە لەبەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو تواناكانی خستۆتە‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین حاڵه‌تی كۆرۆنا توشی ھاوڵاتیانی كوردستان بێت. له‌ كۆتایدا گوتی: بۆ ھەرێمی کوردستان خۆپاراستن و به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتن باشترین ڕێگه‌یه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كۆنترۆڵی مەترسیەکانی كۆرۆنا بكه‌ین و کاریگەریە سەلبیەکانی کەمبکەینەوە.