شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی وەزارەتی داراییان كرد

شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی وەزارەتی داراییان كرد

ئەمڕۆ دوو شەممە 29/7/2019، بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەرێز (فازل میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوەری. لە سەردانەكەیاندا وێرای پیرۆزبایی دەست بەكاربوون لە وەزیری دارایی و ئابووری و هیوای سەركەوتن و پاڵپشتیان بۆ كابینەی نوێی حكومەت دەربری. لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری سوپاسی شاندی میوانی كرد و ڕایگەیاند: كە سەركەوتنەكان پێویستیان بەتەواوی لایەنەكان و كاری بەیەكەوەیی هەیە.