شانديكي بانكي نيودهولهتي سه‌رداني وه‌زاره‌تي دارايي كرد
03/10/2012
383
جار خوێندراوه‌ته‌وه
بۆ جێبه‌جێکردني سيستهمێکي پێشکه‌وتووي که‌رتي دارايي و بانکي له هه‌رێمي کوردستان، (ئيمانێيل کيوفيلير) به‌رپرسي گشتي بۆ کاروباري که‌رتي گشتي له بانکي نێوده‌وڵه‌تي به سه‌رۆکايه‌تي شاندێکي بانکي ناوبراو سه‌رداني وه‌زاره‌تي دارايي و ئابووريي حکوومه‌تي هه‌رێمي کوردستان ده‌که‌ن و له گه‌ڵ رشيد تاهير بريکاري وه‌زاره‌تي دارايي هه‌رێم کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا بريکاري وه‌زاره‌تي دارايي هه‌رێم تيشکي خسته سه‌ر ره‌وشي ئابووريي و که‌رتي دارايي حکوومه‌تي هه‌رێمي کوردستان، که پشت به سياسه‌تێکي ئابووريي واقيعيانه ده‌به‌ستێت و پێشکهوتنێکي به‌رچاوي له سه‌رجه‌م بواره‌کان به‌خۆوه بينيوه، ئاماژه‌شي به ياساي وه‌به‌رهێناني هه‌رێم کرد، که پاڵپشت و هاوکاري کۆمپانيا سهرمايهدارهکاني بياني و ناوخين، لاي خۆشيانهوه شاندي ميوان، هه‌رێمي کوردستانيان به نمونهيهکي پ?شکهوتوو بۆ پيادهکردني سيستهمێکي دارايي به‌هێز له قه‌ڵه‌م دا
پلان و به‌رنامه‌ي بانکي نێوده‌وڵه‌تيان خسته روو، بۆ جێبه‌جێکردني سيستهمێکي پێشکه‌وتووي که‌رتي دارايي له هه‌رێم، تا له کوردستانه‌وه بتوانن ئه‌م سيسته‌مه بۆ عێراق به گشتي جێبه‌جێ بکه‌ن.
|
|